Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:18

پرسی به‌تایبەتکردنی کەرتی کارەبا لیژنەی وزەو وەزیری کارەبا کۆده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌‌پرس و هه‌نگاوه‌كانى چۆنیه‌تیی بەتایبەتكردنی كارەبای نیشتمانی و دڵنیابوون له‌گراننەكردنی نرخەكەی لەسەر هاووڵاتییان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/10/20، لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی گولیزار رەشید حاجی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لاری په‌رله‌مان لەگەڵ ئەندازیار كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم، كۆبووەوە .


له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌كه‌ لەكۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم قۆناغەكانی چۆنیەتیی بەتایبەتكردنی كارەبای نیشتمانیی لەكەرتی گشتییەوە بۆ كەرتی تایبەت بۆ لیژنەكە روونكردەوەو وردەكاریی پرۆسەكەى خسته‌ڕوو و دڵنیایی دایە لیژنەكە كەنرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتییان گران ناكرێت و حكومەتیش چاودێریی كۆمپانیاكان دەكات.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا چەندین پرسیارو سەرنج و تێبینی لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوە ئاڕاستەی وەزیری كارەبا كراو ئەویش بەگوێرەی زانستی قۆناغەكانی گواستنەوەی كەرتەكەى لەگشتییەوە بۆ تایبەت بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، وەڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایەوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.