گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ لەگەڵ توركیا دەست پێده‌كه‌نه‌وه، بریاره هه‌فتانه چه‌ند گه‌شتێك ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ لەگەڵ توركیا دەست پێده‌كه‌نه‌وه كه پێشتر توركیا گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق به گشتی راگرتبوو ئێستا بڕیاره هەفتانە کۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی توركی حەفت گەشت بۆ عێراق ئەنجام بدات، چوار گەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و سێ بۆ عێراق دەبن.
به هۆی پەتای کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی تورکیا داوای لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا کردبوو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ جاری دووەم لەگەڵ عێراق ھەڵپەسێرێتەوە، بەم هۆیەوە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا کەمترین گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و تورکیا ئەنجام دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.