وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی شاندی عێراقی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌ڵمانیا پشتگیری خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌ڵمانیا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دكتۆر فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی شاندی عێراقی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند چه‌ندین بابه‌تی گرنگی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌ڵمانیا و بواری ئابووری و ئه‌منی و بواری وه‌به‌رهێنان تاوتوێ كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند مه‌شقپێكردنی هێزه عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه ته‌وه‌رێكی گرنگی گفتوگۆكان بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كردووه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و پشتگیری وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.