Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:38

عێراق.. 3920 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: له‌ دوێنێه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ 49 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 2020/10/20 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: 3920 كه‌سی دیكه‌ تووشی کۆرۆنا بوون، 2602 تووشبوو بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە و 49 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبووان بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌ ‌‌434598 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 366134 تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (84.2%)ى کۆى تووشبووان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ‌سه‌رتاسه‌ری ولاَت تا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ 10366 كه‌س.
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.