راگهیاندنى وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوهتهوه كه لیوا روکن باسل محمد جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە و لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت، پێشوازییان لە بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاری ئاسایشی ئەمریکا لە کوردستان کرد.
راشیدهگهیهنن كه لەو کۆبوونەوەیەدا پلان و ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتی ئەمریکا بۆ دوو لیوای وەزارەتی پێشمەرگە کرا، هەردوولا کۆک بوون لەسەرئەوەی، کە هاوکارییەکان بەپێی خشتەی بۆدانراو دابەش بکرێن.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، باس لە گرنگی و بایەخی ئەرکە لۆجستیەکان کرا، کە بەشێکی گرنگی یەکە سەربازییەکانە لە هەموو کاتێکدا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا دووپات کرایەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.