Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:33

سلێمانی.... کارمەندی ھاتوچۆ لە ترافیک لایتەکان بەڕۆژ نامێنێت

کوردستان TV
100%

لەھەنگاوێکی نوێدا بەرێوەبەرێتی ھاتوچۆی ناوشار لە سلێمانی بڕیاریدا بە نەمانی کارمەندی ھاتوچۆ لە ترافیک لایتەکانی ناو شاری سلێمانی و ھۆکارەکەشی بۆ ھۆشیاری خەڵک دەگەڕێندرێتەوە.


عه‌قید سه‌عدوڵڵا عه‌زیز بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بەپێگه‌ی هاتووچۆی  سلێمانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاریانداوە بە لابردنی کارمەندەکانی ترافیک لایتەکان لە ڕۆژدا چونکە شۆفێران ڕۆژانە بەبێ گرفت پابەندی ھێماکانی ترافیکن.

وتیشی، یٔەم بڕیارە تەنھا بۆ ڕۆژ دراوەو لە یٔایندەیەکی نزیکدا کامێرای چاوێری سەر ترافیک لایتەکانیش دەخرێنەوە کار ولەلایەکی ترەوە بۆ ئاسانکاری ھاتوچۆی شۆفێران سلێمانیان دابەشکردوە بەسەر چەند زۆنێکداو ھەر زۆنەو ئەفسەرێک و چەند کارمەندێکی بۆ دابین کراوە بۆ کەمکردنەوەی کێشەو گیرو گرفت و لۆدو قەرەباڵغی ...


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.