Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:46

سنە.... بەندکراوێکی کورد مەترسی سێدارەی لەسەرە

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییەکی مەحکووم بە سێدارەی خەڵکی کرماشان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ، بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بە ناوی ”شارام تەخشا“ تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی کرماشان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە ناو بەندیخانەی سنە ڕایانگەیاندووە کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەر حوکمی سێدارەی ناوبراو جێبەجێ بکرێت.

شارام تەخشا لەگەڵ براکەی بە ناوی شاریار تەخشا سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک لە کاتی دزیی چەکدارانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارە و ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و شاریاری براشی حوکمی ٤٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئێستا لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیراوە.

شارام تەخشا ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧١٨ (٧ی ژانویەی ٢٠١٨) بۆ بەندیخانەی شاری سنە گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو بەندکراوە لە کاتی دەستبەسەر کرانی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە خزمەتگوزاری دەرمانی بێبەش بووە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.