Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:32

فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی ئه‌مریکا که‌وته‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری F/A-18E Super Hornetی سه‌ربه‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا جێگیركراوه‌ له‌كاتی مه‌شقدا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و، فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی سیسته‌می كورسی خۆھه‌ڵدان رزگاری بوو.

نه‌قیب زاك هارێڵ ،گوته‌بێژی هێزی ئاسمانیی سه‌ربه‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٠:١٠ خوله‌ك به‌ كاتی ناوخۆ، فڕۆكه‌ی جۆری F/A-18E له‌ بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربه‌ هێزی ده‌ریایی لیموری ده‌ستی به‌ فڕین كردووه‌ و، دوای ماوه‌یه‌كی كورت كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

هارێل باسی له‌وه‌ كرد كه‌ فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی سیستمی كورسی خۆهه‌ڵدانه‌وه‌ رزگاری بووه‌ و، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و ره‌وشی ته‌ندروستی باشه‌ و هیچ مه‌ترسیه‌كی له‌سه‌ر نییه‌.

له‌ هه‌فته‌كانی رابردوودا، له‌ كالیفۆڕنیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی جۆری F-35B له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییدا خۆی كێشا فڕۆكه‌ی سووته‌مه‌نی هه‌ڵگره‌كه‌دا و كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.