Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:37

تەقەکەرێک دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


شەوی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەیەکێک لە سیتیەکانی شاری سلێمانی بەهەرەمەکی تەقەی کردبو ، زیانی ماددی بە دوو ماڵ گەیاندبوو.

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەبونی ڕوداوێکی تەقەکردن لە گاردن سیتی دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو چەکەی تەقەی پێکردبوو. 

راشیگه‌یاند كه‌ تۆمەتبارەکە ناوی (د. و. ف) و لەدایکبوی ١٩٨٧ ، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەیدا کە تەقەی پێ کردبوو ،کە زیانی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆشی گەیاندبوو ، جێی باسە تۆمەتبار ماددەی کحولی بەکار هێناوەو بەسەرخۆشی تەقەی کردوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. 


دارشتنه‌وه‌ی شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.