Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:29

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌دواداچوون بۆ پرسی مووچه‌و شایسته‌ داراییه‌کانی مامۆستایان ده‌کات

کوردستان TV
100%

 شاندێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرۆکایەتیى موسلیم عه‌بدوڵڵا قەسرێ جێگری سەرۆکی لیژنەو ئه‌ندامیه‌تیى شەمۆل ئاشتی و حەسیبە گەردی و ئاشنا عبداللە ئەندامانی لیژنەكه‌و د.مدحت سلێمان ڕاوێژکاری لیژنەكه‌، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردو له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوورى‌ پێشوازیی لێكرا.

له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌دیدارێكدا چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌مووچه‌و شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی زانكۆو مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.

راشیده‌گه‌یه‌نن  شاندی لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان‌ داوایان له‌وه‌زیری دارایی كرد ‌به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه‌ بكات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بدات، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیداو جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ی له‌توانادابێت به‌پێی یاساو ڕێنماییه‌كان درێغی ناكه‌ن.

 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات له‌به‌شێكی دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا بابه‌تی مامۆستایانی وانه‌بێژو دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كان، گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو سازدانی ئه‌م جۆره‌ دیدارو كۆبوونه‌و‌انه‌وه‌ش به‌گرنگ و پێویست زانراو جه‌خت له‌سه‌ر ‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولادا كرایه‌وه‌.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.