لێتی ماك ماستێڕ (Letty McMaster) له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا ڕووی له وڵاتی تانزانیای ئه‌فریقا كرد بۆ كار كردن له ڕێكخراوێك كه منداڵانی بێ دایك و باوك ده‌پارێزێت و به‌خێویان ده‌كات. دوای 3 ساڵ رێكخراوه‌كه داده‌خرێت و لێتی بڕیار ده‌دات هه‌موو 9 منداڵه‌كه بخاته ماڵی خۆی و به‌خێویان بكات. دوای نزیكه‌ی 8 ساڵ له‌و وڵاته 14 منداڵی بێ دایك و باوك له گه‌ڵى ده‌ژین و به فه‌رمی بۆته دایكی ئه‌وان و به‌خێویان ده‌كات.
لێتی به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: ئه‌م منداڵانه هه‌موو ژیانی منن. من گه‌وره‌یان ده‌كه‌م. هه‌میشه له خه‌یاڵمدا بوو هاوكاری منداڵانی سه‌رشه‌قامه‌كان بكه‌م كه بێ دایك و باوكن. ئه‌م بڕیاره‌م لای دایكم و باوكم و هاوڕێكانم نامۆ نیه. دڵخۆشن. هه‌ندێكیان وه‌ك دایك ته‌ماشام ئه‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان وه‌ك خوشكی گه‌وره چونكه ته‌مه‌نه‌كانمان له‌یه‌ك نزیكه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ''ئه‌م منداڵانه ده‌ستدرێژیان به‌رامبه‌ر كراوه و ئازاری زۆریان چێشتووه، نه‌مده‌توانی به ته‌نیا جێیان بهێڵم. كاتێك رێكخراوه‌كه داخرا، بڕیارم دا، ماڵێكیان بۆ دروست بكه‌م و هه‌موومان پێكه‌وه ببینه خێزانێك''
ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی جوانی كچیكی مه‌سیحی كه دایكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و منداڵانه نیه. له عێراقیش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، دایكێكی مسوڵمان هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی له پردێك فڕێ‌دا ناو ئاوی دیجله ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ئازار به مێرده‌كه‌ی پێشووی بدات...
داڕشتنەوە/فەرمان عەلی
وەرگیراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.