ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی ناحیه‌ی فه‌رحاتییه سه‌ربه قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به‌در زه‌یادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی ئاشكرایكردووه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌ی ناحیه‌ی فه‌رحاتییه پێكهێنراوه، زانیاری ئه‌منیی وردی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه ده‌ستكه‌وتووه، جگه له‌وه‌یش لیژنه‌كه زانیاری وردی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه ده‌ستكه‌وتووه.
راشیگه‌یاند، لیژنه‌كه كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهێنراوه، كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌رپرسن له ئاسایشی ناحیه‌ی فه‌رحاتییه دیاریكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه چوار له‌و 12 كه‌سه‌ی كه كوژراون سه‌ربه حه‌شدی هۆزهكانن.
به‌در زه‌یادی گوتیشی: له میانی دوو رۆژی رابردوودا، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی ناحییه‌ی فه‌رحاتییه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، 12 هاووڵاتیی دانیشتوی ناحیه‌ی فه‌رحاتییه سه‌ربه قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه رفێندراون و دواتر كوژراون و پاشان ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.