ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوو تیرۆریستی داعش كه بران له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاژانسی ناوبراو بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی به‌غدا، دوو تیرۆریستیان له ناوچه‌ی دۆره باشووری به‌غدا ده‌ستگیركردووه كه بران.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و دوو ده‌ستگیركراوه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوون به ناوه‌كانی ئه‌بو مو‌سا و ئه‌بو دوجانه له به‌ناو ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا سه‌ربه داعش چه‌كداربوون.
باس لهوهشكراوه كه له میانی لیكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشن و راشیانگه‌یاندووه كه دوای ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌واوه به‌ره‌و به‌غدا هه‌ڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.