Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:36

جێگری پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە شاندێکی مەرجەعی گەورەی ئایەتوڵا سیدی سادق حسینی شیرزای کرد

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020.10.21، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی مەرجەعی گەورەی ئایەتوڵا سیدی سادق حسینی شیرزای، بەسەرۆکایەتی (شێخ میپم عکاشی) کرد.
راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەدیدارەکەدا، شاندی میوان دوای گەیاندنی ڕێز و سڵاوی مەرجەعی گەورەی ئایەتوڵا سیدی سادق حسینی شیرزای، سوپاسی جێگری پارێزگاری هەولێریانکرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیانکرا و سەرسامی خۆشیان نیشاندا بەو ھەموو پێشکەوتن و خزمەتگۆزاریانەی کە لە شاری ھەولێر ئەنجامدراوە، هەروەها تەئکیدیان لەسەر تەبایی و پێکەوە ژیانی ئاشتەوایی نێوان پێکھاتەکانی عێراق و کوردستان کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە جیگری پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی جارێکی تر بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوان کرد، ھیوای خواست ئەم سەردانەیان ببێتە مایەی زیاتر پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی نیوان هەردوولا و ڕایگەیاند: "هەولێر هەمیشە شاری تەبایی و پێکەوە ژیان بووە، بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە هەولێر مەڵبەندی پاڵپشتی تەبایی و پێکەوە ژیانی ئاشتەوایی نێوان سەرجەم پێکھاتە ئاینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکانی عێراق و کوردستانە"

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.