Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:47

4 تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

 سوپای عێراق دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای كەركووك راگەیاند.

لیوا یەحیا رەسول ،گوتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رایگەیاند: چوار تیرۆریستی داعش لە پارێزگای كەركووك دەستگیركراون.

لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی:هێزەكانی دژەتیرۆر بە هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی هەواڵگریی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە دۆڵی زغەیتون لە میانی هەڵاتنیان لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، دەستگیركردووە".

گوتەبیژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە كە هێزەكانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا، یەك تیرۆریستی داعشیان لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك دەستگیركردووە.

888

لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە كە لە میانی دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانەدا، ژمارەیەك تونێلێ داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆرەوە، خاپووركراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.