Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:41

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کردنەوەی نووسینگەی کونسوڵخانەی ژاپۆن لە شاری هەولێر کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر دەكات
کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشەممە 21ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ناگایاما یوشیكۆ كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی كردنەوەی نووسینگەی كونسوڵخانەی ژاپۆن لە شاری هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی ژاپۆن خواست لە ئەرك و كارەكانیدا. هەر لەو دانیشتنەدا كونسوڵی ژاپۆن وێڕای دەربڕینی ڕێزی خۆی بۆ گەلی كوردستان جەختی لە ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەروەها بەشداری لە پڕۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانكردنەوە. كونسوڵی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆشی ڕاگەیاند بەو سەقامگیرییەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و پیرۆزبایی ڕێككەوتنی شنگالی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ كرد.
تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.