Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 18:28

کورتە فیلمێکی کوردی لە بەرلین خەڵاتێک بەدەست دێنێت 

لە دەرھێنانی (محەمەد شێروانی)ـیە
کوردستان TV
100%

کورتە فیلمی (چاوەڕێ دەبم)، کە لە دەرھێنانی (محەمەد شێروانی)ـیە، دوای بەشداربوون لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی لە بەرلین، توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین دووەم کورتە فیلم.

لەو فێستیڤاڵە ھونەرییەدا، کە ھەریەک لە وڵاتانی نەمسا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی پێشکەوتوو لە بواری فیلمسازیی دا بەشداربوون، فیلمی (چاوەڕێ دەبم) توانی لەسەر ئاستی ھەر چوار پارچەکەی کوردستان و وڵاتە بەشداربووەکان ئەو خەڵاتە بەدەست بێنێت.

لە ئاخاوتنێکیشدا ناوبراو گوتی: بەدەسھێنانی ئەو خەڵاتە و بەشداربوون لەو فێستیڤاڵە ئەزموونێکی نوێ بوو لە کار و بەرھەمە ھونەرییەکانی مندا، جێی خۆشحاڵیە کە بەرھەمێکی کوردی دەبێتە خاوەنی خەڵاتی دووەم و وێڕای ھەموو ئاستەنگەکانی بەردەم کارە ھونەرییەکان لە کوردستان، بەڵام بە پشت بەستن بە تواناکانی خۆم و سووربوون لەسەر بەردەوامی کارە ھونەرییەکانم بووم بە خاوەنی ئەو خەڵاتە، کە ئەمەش دەستکەوتێکی دیکەیە نەک بۆ من، بەڵکو بۆ ھونەری فیلمسازیی لە کوردستان و درێژەدانە بە سەرکەوتن و پێشکەوتنی ھونەری فیلم لە نێو کورددا، کە ئێستا ھەنگاوێکی جیدی ناوە بۆ ململانێ کردن لەسەر بردنەوەی خەڵات لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکاندا. گوتیشی: سوپاسی (سێر سێرا) دەکەم، کە پشتیوانی لەو بەرھەمەدا کردووە و ھیوادارم ھەمیشە بەردەوام بن لە پاڵپشتی کردنی ھونەرمەندان و ساڵانەش لە کاتی خۆی ئەو پێشبڕکێیە ئەنجام بدەن.

ktv

ktv

ktv

كوردستان TV

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.