Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:25

سیده‌کان.. مینێک له‌نێو ده‌ستی مێردمنداڵێک ته‌قییه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

له‌ سیده‌كان مێرد منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان، بەھۆی دەستکاریکردنی مین، له‌ ده‌ستی ده‌ته‌قێته‌وه‌ و بریندار ده‌بێت.
 
بەھۆی دەستکاریکردنی پارچەیەک لە پاشماوەی تەقەمەنیەکانی سەردەمی بەعس و تەقینەوە لەنێو دەستی مێرد منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بەناوی ژۆبین حاجی مەلا عزیز برینداربوو، دوای ئەوەی گەێندرایە بنکەی تەندروستی سیدەکان و چارەسەری سەرەتایی و ڕێکاری تەندروستی بۆی گیرایە بەر.

پاشان بۆ نەشتەرگەری و چارەسەری تەواو ڕەوانەی ھەولێر کراوە، بەقسەی کەسوکاری مێرد منداڵەکە ، 24ـی ئەم مانگە نەشتەرگەری بۆ ژۆبین دەکرێت و پزیشکەکانیش پێیان ڕاگەیاندووە کە سێ پەنجە لەدەست دەدات و چەند پارچەساچمەیەکیش بەرسینگی كه‌وتووه‌.

ژۆبین قوتابی پۆلی شەشی سەرەتایەو لە گوندی ئالەدوانی دەڤەری سیدەکان لەگەڵ باوکی سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری شوانی بووە و لەنزیک گوندەکەشیان پارچەیەکی بچوکی پاشماوەی مین و تەقەمەنیەکانی سەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچووی دۆزیوەتەوە دەستکاری کردووە دواتر بەپەنجەکانی دا تەقیوەتەوە و برینداربووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.