Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:35

باڵیۆزی نۆروێژ لە عێراق هاوسۆزی و نیگەرانیی خۆی بۆ پەلاماردانی بارەگای پارتی لە بەغدا بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
#7
100%

باڵیۆزی نۆروێژ ڕایگەیاند: وڵاتەكەی بەشێكە لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ڕۆڵی هەبووە لە مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و جەختی لە ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان.

ڕۆژی چوارشەممە 21ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو تۆنی ئاڵێرز باڵیۆزی نۆروێژ لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی نۆروێژ لە عێراق هاوسۆزی و نیگەرانیی خۆی بۆ ڕووداوی پەلاماردانی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند. وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش پیرۆزباییشی لە ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كرد كە لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ بەستراوە و بە هەنگاوێكی ئیجابی لە قەڵەم دا.

باڵیۆزی نۆروێژ ڕاشیگەیاند كە وڵاتەكەی بەشێكە لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ڕۆڵی هەبووە لە مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و جەختی لە ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی وڵاتی نۆروێژی كرد لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و پێشوازیشی كرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا. پەیوەست بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداش سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە پەیوەندییەكان ئاراستەیەكی ئیجابیان وەرگرتووە و دەرفەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە ئارادایە.

هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەڕەشەكانی تیرۆر و بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ڕووداوەكەی گوندی فەرحاتیە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.