وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم دەسەڵاتیان داوە بە زانکۆکان بۆ درێژکردنەوەی کاتی ناوتۆمارکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كە ئهمرۆ بە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوەو پەرەپێدان ئاراستەی سەرۆكایەتی سەرجەم زانكۆ حكومییەكان كراوە، تیایدا هاتووە، دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆكایەتی زانكۆكان بۆ درێژكردنەوەی پرۆسەی خۆتۆماركردن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی خۆتۆماركردنی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا تاوەكو رێكەوتی 28-10-2020.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.