شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دكتۆر جەعفەر ئیبراھیم و بە یاوەری نوێنەری بارەگای بارزانی دكتۆر عەرەفات کەرەم له بهغدایه.
شاندهكهی مهكتهبی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەممەد حەلبوسی و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی کۆبوونەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد حەلبوسی پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، جەعفەر ئیمینکی کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی کە وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت لەگەڵ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان بۆ تەواوکردنی یاسا گرنگەکانی قۆناغی داهاتوودا کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سووتاندنی بارەگا لقی 5ی پارتی، پەلاماردانی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، کردەوەیەکی سەرکۆنەکراوە و پێویستە حکومەت رۆڵی خۆی ببینێت لە پاراستنی دامودەزگاکان و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیریدا و رێگە بە گەڕانەوەی دیاردەی توندوتیژی و کردەوەی سووتاندن نەدات، بەو پێیەی ئاماژەیەکی نەرێنییە و کاریگەری دەکاتە سەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان و هاوبەشی لە دەوڵەتدا.
ههروهها نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەنراوێکدا لهبارهی كۆبوونهوهكه بڵاویکردەوە، تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق کراوە، جەختیش لەوە کراوەتەوە کە سووتاندنی بارەگای حزبی و نوێنەرایەتیی سیاسی لە هەر شوێنێک رووبدات، کارێکی سەرکۆنەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.