ئەمڕۆ کەسێکی دیكه دوو منداڵی خۆی لە نزیک ڕووباری دیجلە بە جێدەهێڵێت و هاووڵاتیەک خۆیانی لێ دەکاتە خاوەنی.
دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئافرەتێک لە بەغدا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزان جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسەرەکەی هەر دوو منداڵەکانی فڕێ دایە نێو ئاوی دیجلەو له نێو رووباره‌كه خنكان ئافره‌ته‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.
هەر لە بەغدا ئەمڕۆ کەسێکی دیكه دوو منداڵی خۆی لە، نزیک ڕووباری دیجلە بە جێدەهێڵێت و هاووڵاتیەک خۆیان لێ دەکاتە خاوەن.
ڤیدیۆی ئەم دوو منداڵەش تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەهەژێنێت، به‌رپرسانیش له خانه‌ی وهبهخێوكهرانی منداڵانی بێسهرپشت هۆكاری سه‌ره‌كی دهگهڕهێنهوه بۆ کێشەی به‌رده‌وامی خێزانی و دیاردەی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له وڵات هۆكاری سه‌ره‌كیین بۆ فرێدانی منداڵ.
هۆكاری دووه‌میش بۆ ئه‌مه ده‌گه‌رێنه‌وه رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق ڕوو له زیادبوونه خێزانه‌كان توانای به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیان نییه.
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.