ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كێكی نێو شاری كه‌ركووك دەسترێژی گوللـە لە ھاووڵاتیەکی کورد کرا، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی عروبه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: لە گەڕەکی 16ی ئابی شاری کەرکووک دەسترێژی گوللـە لە ھاووڵاتیەکی کورد کرا، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵاتییه‌وه بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: کاتژمێر 8:30ـی ئه‌مشه‌و بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی 16ی ئابی شاری كه‌ركووك، كه‌سێكی چه‌كدار به ئۆتۆمبێلێكی بی ئێم ڕەنگی رەش تەقە لە ھاووڵاتی ھاشم نەسرەدین عەلی تەمەن 51 ساڵ کراوە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک گیانی لەدەستداوه.
گوتیشی: ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌و هاووڵاتیه كردووه بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانبار به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.