لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگهیاند: لە دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو، یاسای هەڵبژاردن بە تەواوی یەكلایی دەكرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی داهاتوو بۆ یەكلاكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان كوتلە جیاجیاكانی ئەنجومەن، لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان تەرخان بكرێت.
ئاماژه بهوهشكراوه بڕیارە بەر لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تایبەت ببەستێت، بۆ دیاریكردنی خاڵە ناكۆكەكان، تا بخرێتە بەردەم كۆبوونەوەی پەرلەمان.
هەموو پێشبینییەكان بۆ ئەوە دەچن كوتلەكانی ناو پەرلەمان، لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بگەنە رێككەوتنی كۆتایی و دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردن بدەن.
شایهنی باسه تا ئێستا زۆربەی لایەنە كوردستانییەكان و عەرەبی سوننە و بەشێكی عەرەبی شیعەش ناكۆكییان لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.