Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:24

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی 10ی ئاشکرا کرد

مووچه‌ وه‌ك مانگی رابردوو دواناكه‌وێ
کوردستان TV
100%

سه‌ڵاح نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی دیوانی چاودێری دارایی عێراق پێشبینی كردووه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 وه‌ك مانگی پێشوو دوابكه‌وێ،ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت : پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ دوو رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ،مووچه‌ی مانگی 10 دابه‌شبكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌مال كۆچه‌ر،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ فورات نیوز-ی رایگه‌یاندووه‌: دابه‌شكردنی مووچه‌ وه‌ك مانگی رابردوو دواناكه‌وێ و پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ دوو رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ،مووچه‌ی مانگی 10 دابه‌شبكرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: شه‌قامی عێراقی و دۆخه‌كه‌ ،به‌رگه‌ی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و سینارێویه‌ ناگرێت كه‌ له‌مانگی 9 روویداو بووه‌ هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.