مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، به بودجه‌ی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بیناسازییان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی :به بودجه‌ی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بیناسازییان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاندووه :ئه‌مه ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون نرخیان بۆ هاووڵاتییان گونجاو بێت و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بژین.
مه‌سرور بارزانی باسی له ره‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له‌مباره‌یه‌وه داوای له ھاووڵاتییان كردووه خۆیان له ڤایرۆسه‌كه بپارێزن بۆئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا ژیان ئاسایی ببێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌یشی نووسیووه "نابێت ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌مان پشتگوێ بخه‌ین كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بهدهستمانھێناون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وه‌ی له توانای حكوومه‌تدا بێت ده‌یكه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، به‌ڵام به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه ده‌بێت پێكه‌وه‌یی بێت.
مه‌سرور بارزانی داوای له هاووڵاتییان كردووه رۆڵیان هه‌بێت له پابه‌ندبوونیان به‌و رێنماییانه‌ی له لایه‌نه فه‌رمییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا،٨٧٠ كارمه‌ندی ته‌ندروستی دامه‌زرێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.