Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:17

له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر 2 ڕێگای ستراتیژی و دوو تونێل دروست دەکرێن

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت لە سنووری پارێزگای ھەولێر دەست بە دروستکردنی دوو ڕێگای ستراتیژی و دوو تونێل کراوە کە سوودی زۆری بۆ ھاتوچۆ لە سنووری ھەولێر دەبێت.

محەمەد مەھدی، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ھەولێر به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند ئێستا دەستمان بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کردووە کە کارەکانیان دەست پێ کراوە و ڕێگای ھەولێر کۆیە بە چوار قۆناغ تەواو دەکرێت کە ڕێگایەکی ستراتیژییە و پڕۆژەکانی دیکەش بریتین لە تونێلی ھەیبەت سوڵتان، ڕێگای چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران و تونێلی ھەریر

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو ڕێگا و تونێلانە ستراتیژین و سوودی زۆریان بۆ ھەولێر دەبێت کە تەنھا ڕێگای ھەولێر بۆ کۆیە ٤٠٠ ملیار دیناری دەوێت و ھەردوو تونێلی ھەیبەت سوڵتان و ھەریر ھەریەکەیان ١٥٠ ملیار دیناری دەوێت و ڕێگاکەی حاجی ئۆمەرانیش گوژەمەیەکی زۆر پارەی دەوێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.