لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایدهگهێنێت چەند شوێنێک داخران بەھـــــــــۆی پێچەوانەی ڕێنمـــــــــاییەکان
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه‌ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پشکنین و بەدواداچوون بۆ (14) چێشتخانە و خواردنگە و چایخانە و ساردەمەنی و چەرەزات فرۆش و تورشیات لەسەنتەری بازاڕ ئەنجام درا، بەھۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکان خواردنگەیەک و دوو شیرنەمەنی و چەرەزات فرۆشێک داخران، ئەم شوێنانەی کەم وکوڕی و سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت،ئامانج لەپشکنین وبەدواداچوونەکانی ئەم لێژنەیە دڵنیابوونە لەجێ بەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان
راشیگه‌یاندووه كه جگە لە داخستنی ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەیە سزای پێبژاردن بۆ سەرپێچیکاران دەکرێت ،ئەوەش بەپێ ی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هاولاتیان ئاگادار دەکاته‌وه كه بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن“
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه پشکنین وبەدواداچوونەکانی ئەم لێژنەیە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی ھاونیشتیما‌نیان و دڵنیابوونە لەجێ بەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.