مسته‌فا كازمی فه‌رمانیدا پاراستنی ناحیه‌ی فه‌رحاتییه سه‌ربه قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به سوپا بسپێردرێت.
مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیران، فه‌رمانیدا پاراستنی ناحیه‌ی فه‌رحاتییه سه‌ربه قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به سوپا بسپێردرێت، ئه‌مه‌ش دوای كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له روودانی ئه‌و كوشتارگه‌یه دێت كه به‌هۆیه‌وه كوژران و رفاندنی ١٢ مه‌ده‌نی لێكهوتهوه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ١٢ هاووڵاتیی دانیشتووی ناحیه‌ی فه‌رحاتییه سه‌ربه قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه رفێندراون و دواتر هه‌شتیان كوژراون و پاشان ته‌رمه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش چاره‌نووسی چواریان نادیاره.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ گرووپه چه‌كدارییه‌كانی شیعه له‌ژێر ناوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و رێكخراوی تیرۆریستی داعش درێژ ده‌كرێت.
له‌لای خۆیه‌وه، گوته‌بیژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سول له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقییه‌ی راگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی و سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داعش له‌پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانهدایه به ئامانجی دروستكردنی بۆشایی له‌نێوان هاووڵاتییان و هێزكانی ئه‌منیی له ناوچه‌كه‌دا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، دانشتووانی فه‌رحاتییه داوایان كه حكوومه‌تی عێراق كرد سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ربه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆ نیین له ناوچه‌كه دووربخه‌نه‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.