راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌له دیوانی وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له كۆڵۆنێڵ ئوكتاب ، به‌رپرسی هێزی فه‌ره‌نسی له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
راشیدهگهیهنن كه‌له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو جه‌ختیان له به‌رده‌وامی و هه‌روها بره‌ودان به په‌یوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه، به تایبه‌تی له رووی پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنان و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پلانی درێژه‌دان به كار‌و چالاكی هاوبه‌شی نێوانیان كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و رێگری له جوڵه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.