Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:29

تا ساڵی 2025 ژماره‌ی دانیشتووانانی عێراق ده‌گاته‌ 42 ملیۆن که‌س

کوردستان TV
100%

زیا عه‌واد كازم،سه‌رۆكی ده‌زگای ئاماری ناوه‌ندی سه‌ر به‌ وه‌زارتی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ پێشبینی كردووه‌ تا ساڵی 2025 ژماره‌ی دانیشتووانانی عێراق بگاته‌ 42 ملیۆن كه‌س.

زیا عه‌واد كازم له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه‌ فه‌رمی رایگه‌یاندووه‌: له‌كاتی ئێستادا رێژه‌ی مه‌زنده‌كراوی دانیشتووانان 39 ملیۆن كه‌سه‌و پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2025 بگاته‌ 42 ملیۆن كه‌س.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌زگای ئاماری ناوه‌ندی گوتیشی: ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ خێرایه‌ له‌ژماره‌ی دانیشتووانان به‌ تێكڕای 850 هه‌زار تا ملیۆنێك كه‌س ،به‌غداو موسڵ و به‌سره‌ له‌خۆده‌گرێت،كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ساڵانی داهاتوودا كار ده‌كاته‌ سه‌ر بازاڕی كاركردن و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی حكومه‌ت پێشكه‌شی ده‌كات.

شایانی باسه‌ له‌سه‌رژمێری ساڵی 1979 ژماره‌ی دانیشتووانانی عێراق 12 ملیۆن كه‌س بوو،دواتر له‌سه‌رژمێری ساڵی 1987 رێژه‌كه‌ به‌رز بۆوه‌ بۆ 16 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س، به‌گوێره‌ی دوایین ئاماریش كه‌ له‌ساڵی 1997 ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌ی دانیشتووانانی عێراق گه‌یشتۆته‌ 22 ملیۆن كه‌س.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.