شه‌وی رابردوو دوو ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی له نزیك پردی حه‌لوان نێوان شاره‌دێی جه‌له‌ولا و شاری خانه‌قین كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان لێكراوه سێ كه‌سیان كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان كه گومان ده‌كرێت سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بن له دووری چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بازگه‌یه‌كی ساخته‌یان ناوه‌ته‌وه و رێگایان له دوو ئۆتۆمبێل گرتووه كه سه‌رنشینانی شیعه بوون و له كه‌ربه‌لاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
كوژراو و برینداره‌كان ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانن كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.