Erbil 38°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:20

بڕیاری گۆڕینی کارگە بۆ پێشانگەی ئۆتۆمبێل لە بەشێکی ناوچەی پیشەسازی باشوور-هەولێر درا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داوای سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و لە پێناو سەرلەنوێ رێكخستنەوە و زیادكردنی داهاتی وەزارەت و چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەی پیشەسازی باشوو لە شاری هەولێر بڕیاری دا بە گۆڕینی كارگە بۆ پێشانگەی ئۆتۆمبێل لە بەشێكی ناوچەی پیشەسازی باشوور-هەولێر و بە نووسراوی فەرمیش مەرج و رێكاری تایبەتی بە مەبەستی جێبەجێكردن ئاراستەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كردووە و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە دەتوانن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان سەردانی شارەوانیی هەولێر بكەن.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (نووسینگەی وەزیر) بە واژووی بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كراوە بە مەبەستی گۆڕینی كارگە بۆ پێشانگەی ئۆتۆمبێل لە بەشێكی ناوچەی پیشەسازی باشوور-هەولێر و هاوپێچ لەگەڵ ئەو هەواڵەدا مەرج و رێكارە یاساییەكان بڵاوكراونەتەوە و ئەو كەسانەیشی لەو زۆنەدا كارگەیان هەیە، بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە دەتوانن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان سەردانی شارەوانیی هەولێر بكەن.

ئەو بڕیارەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داوای شارەوانیی هەولێرە و وەزارەت چارەسەری یاسایی و ئەندازیاریی بۆ كردووە و لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران لە رۆژی 16ی حوزەیرانی 2020 بڕیاری لێ دراوە بۆ دووبارە رێكخستنەوەی مەرج و رێكارەكانی گۆڕینی كارگانە بۆ پێشانگەی ئۆتۆمبێل و وێڕای رێكخستنەوەی داهاتەكانیش، ئامانج چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەی پیشەسازی باشوور و پێشانگەكانی ئۆتۆمبێلە لە شاری هەولێر.
بەشێكی زۆری كارگەكان پێشتر لەو زۆنەدا بە رەزامەندی وەزارەتی شارەوانی، پارێزگەی هەولێر، ئەنجوومەنی شارەوانی، بۆ پێشانگەی ئۆتۆمبێل گۆڕدراون، بەڵام بەشێكییان بەبێ رەزامەندی گۆڕانكاریان كردووە و كراونەتە پێشانگە، بەشێكی كەمیش لە كارگەكان ماونەتەوە و بە هۆی ئەوەی تایبەتمەندی كارگەییان لەدەست داوە داواكاری گۆڕینیان بۆ پێشانگە پێشكەشكراوە. بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی بە پێویست زاندرا بۆ رێكخستنەوەی رێكارەكانی گۆڕین و دیاریكردنی چەند مەرجێك بەرژەوەندیی گشتی و شارەوانی بپارێزن و رێگە لە بەهەدەرچوونی سامانی گشتیش لەو زۆنەدا بگیرێت، بریار دراوە بە گۆڕینیان لە كارگەوە بۆ پێشانگەی ئۆتۆمبێڵ.

مەرجە یاسایی و كارگێڕییەكان:
 

11111

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.