ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند: به‌بێ قه‌رزكردن ناتواندرێت مووچه دابین بكرێت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی حه‌ز ناكه‌ن مووچه دابه‌ش بكرێت.
موللا له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان پڕۆژه یاسای قه‌رزكردن په‌سند نه‌كات،ئه‌وا حكومه‌ت ناتوانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نایه‌وێ مووچه دابه‌ش بكرێت.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵ گوتیشی: حكومه‌ت به‌گوێره‌ی یاسا كارده‌كات و ناتوانێ یه‌ك دینار به‌بێ یاسا خه‌رج بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.