لهراگهیاندراوێكدا د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت كه‌لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان گواستنەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە
د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پێشبینیەکان ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە.
راشیگه‌یاندووه كه ئەمڕۆ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی، ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پزیشکانیپسپۆڕ و ڕاوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆبوونەوەدان تایبەت بە ڕەوشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.