Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:26

ڤیدیۆ .... بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە ڕكابەریەكانی گڕوپی یەكەم و لە یاری لوتكەدا، یانەی بایرن میونشن پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی میوانی بردەوە

 یاریزانانی هەردوو تیپ بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كرد، بە تایبەتی یاریزانانی بایرن كە لە خولەكی بیستوهەشتدا، كینگسلی كۆمانی فەڕەنسی دەرفەتێكی قۆستەوەو گۆڵێكی بۆ یانەی باڤاری تۆماركرد

 پاشان لیۆن گۆریتسكا گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی چلویەك بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوشەشدا، كۆرێنتین تۆلیسۆی فەڕەنسی بایرنی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، دواتر كینگسلی كۆمان گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی لە خولەكی حەفتاودوو تۆماركرد

 بەم ئەنجامەش بایرن بە بردنەوەیەكی گەورە دەستی بە هەنگاوەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوی چامپیۆنس لیگ كرد 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.