Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:32

ڤیدیۆ... له‌چامپیۆنس لیگدا شاختاری دۆنێتسکی ئۆکراینی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا لە گڕوپی دووەم، یانەی ڕیال مەدرید لەسەر یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ‌ گۆڵ بە یانەی شاختار دۆنێتسكی ئۆكراینی میوانی دۆڕا

 لە خولەكی بیستونۆدا، هێرشبەری بەڕازیلی ماتیوس كاردۆسۆ گۆڵێكی بۆ شاختار بەدەستهێنا، دوای چوار خولەكی دیكەش، ڕافائێل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریكاری ڕیال گۆڵی دووەمی میوانەكانی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، پاشان هێرشبەری ئیسڕائیلی مانۆر سۆلۆمۆن شاختاری لە خولەكی چلودوو كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم و گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو

 لە گێمی دووەمیش یاریزانانی ڕیال مەدرید هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریاندا، بەڵام لە هەوڵەكانیان بەم ئامانجە نەگەیشتن و تەنها دوو گۆڵیان لە ڕێگای لوكا مۆدریچی كڕواتی لە خولەكی پەنجاوچوارو ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلی لە خولەكی پەنجاونۆ تۆماركرد، ڕووبەڕوو بوونەوەكەش بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە سەركەوتنی شاختار كۆتایی هات

 بەم ئەنجامەش یانە ئۆكراینیەكە سێ‌ خاڵی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە دەستپێكی ڕكابەریەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكان مسۆگەركرد 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.