Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:36

له‌چامپیۆنس لیگدا ئینته‌رمیلان و بروسیا دۆرتمۆند یه‌کسان بوون

کوردستان TV
100%

لە گڕوپی دووەمی چامپیۆنس لیگ، یانەی ئینتەرمیلان میوانداری یانەی بروسیا موشنگلادباخی كرد، لە ئەنجامدا هەردوو تیپ بە دوو گۆڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون

دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە بەرامبەر بوونی هەردوو یانە بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلونۆدا، ڕۆمیلۆ لوكاكوی بەلجیكی گۆڵێكی بۆ ئینتەرمیلان تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ مونشنگلادباخ هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، بەرگریكاری جەزائیری ڕامی بن سەبعینی گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانی لە خولەكی شەستوسێ‌ بەدەستهێنا

 دواتر یاریزان جۆناس هۆفمان گۆڵی دووەمی یانە ئەڵمانیەكەی لە خولەكی هەشتاوچوار تۆماركرد، لە دواساتەكانی یاریشدا، لوكاكو گۆڵی دووەمی خۆی و تیپی میوانداری بەدەستهێناو ئینتەری لە دۆڕان ڕزگاركرد

 بەم ئەنجامەش ئینتەرمیلان و بروسیا مونشنگلادباخ هەریەكەو خاڵێكیان لە دەستپێكی كاروانی ڕكابەریەكانی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێنا 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.