یانەی مانچستەرسیتی بە بردنەوە دەستی بە ململانێكانی وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو كردو لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكان و لە گڕوپی سێیەمدا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی پۆرتۆی میوانی بردەوە، سەرەتا پۆرتۆ بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش هێرشبەری كۆلۆمبی لویس دیاز لە خولەكی چواردە تۆماریكرد
لە بەرامبەر ئەم گۆڵەش یاریزانانی مان سیتی چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی میوانەكەیان و یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی گۆڵی بەرامبەری میواندارەكانی لە خولەكی بیست بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوپێنجیشدا، ئێلكای گۆندوگانی ئەڵمانی گۆڵی دووەمی سیتی زنێزی به لێدانی ڕاستهوخۆ تۆماركرد
دواتر هێرشبەری ئیسپانی فێران تۆرێس گۆڵی سێیەمی مان سیتی لە خولەكی حەفتاوسێ بەدەستهێنا
بەم بردنەوەش مانچستەرسیتی یەكەم سێ خاڵی لە دەستپێكی كاروانی ڕكابەریەكانی وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ مسۆگەركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.