رۆب واڵه‌ر، كونسولی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، سه‌ردانی په‌رستگای لالشی كرد و به‌شی دووه‌می هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌خشییه په‌رستگاكه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه بڕه‌كه‌ی ٥٠٠ هه‌زار دۆلار بوو.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆنسولخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، رۆب واڵه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری میری ئێزدیان، كه‌ریم سلێمان كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆیان كردووه ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به شنگال له‌نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌ت، خۆویستانه و دوورمه‌ودای ئاواره‌كان.
، رۆب واڵه‌ر له گوته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م په‌رستگای لالش گوتی: شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆم ن كه سه‌ردانی پیرۆزترین شوێن بكه‌م كه ئه‌ویش په‌رستگای لالشه، باوه‌ڕم وایه كه رۆحی بابه‌شێخ ئارام ده‌بێت كه ئه‌مڕۆ ئێمه ببینێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان ئاماده‌بووین بۆ پابه‌ندی به پاراستنی ئه‌م شوێنه رۆحیی و گه‌نجینه كولتوورییه كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و گرێدراوه به ژیانی ئێزدییه‌كانه‌وه له هه‌رشوێنێكی جیهان بن.
گوتیشی:جێگه‌ی شانازییه بۆ من كه ئه‌مڕۆ به‌خشینی به‌شی دووه‌می یارمه‌تییه داراییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه بڕه‌كه‌ی ٥٠٠ هه‌زار دۆلاره رابگه‌یه‌نم بۆ پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگای لالش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا ئێستا بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ پاراستنی ئه‌م گه‌نجینه نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه.
كونسولی گشتی ئه‌مریكا باسی ئه‌و هاوكارییه داراییانه‌شی كرد كه تا ئێستا وڵاته‌كه‌ی بۆ پێكهاته ئینتی و ئاینییه‌كان له عێراق ته‌رخانی كردووه و رایگه‌یاند :ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگای ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا (USAID) و ئاژانسه‌كانی دیكه تا ئێستا زیاتر له ٤٧٠ ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ هاریكاری پێكهاته ئینتی و ئاینییه‌كان له باكووری عێراق به‌مه‌به‌ستی چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له ئاسه‌واره‌كانی داعشی دڕنده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.