زۆر گرنگه بزانیت كه كام جۆر سهرئیشهت هه‌یه یان چ جۆرێكیانه وا تووشی ئازاری كردوویت. ئه‌گه‌ر جۆری سه‌رئێشه‌كه‌ت بزانیت، ده‌توانیت به‌ڕاست و دروستی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزیته‌وه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند خاڵێكن كه به‌هۆیانه‌وه ده‌توانیت ناو له‌سه‌ر ئیشه‌كه‌ت بنێیت و جۆره‌كه‌ی بزانیت.
سه‌رئیشه‌ی دژوار -Tension
ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه باوترین جۆره، به‌رده‌وام هه‌ست به ئازاری سه‌ر ده‌كه‌یت یان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ملاولای سه‌رت بگوشرێن، به‌تایبه‌ت له ئه‌ملا و ئه‌ولای نێوچه‌وان یان ڕاست له پشته‌سه‌ره‌وه. به‌ڵام هێشتاش وه‌ك لاسهرئیشه-میگره‌ین-شه‌قیقه قورس نییه. نابێته هۆی دڵتێكه‌ڵهاتن و هێڵنج و ئێشی گه‌ده.
گرمۆڵه سه‌رئێشه Cluster -
گرمۆڵه سه‌رئێشه زیاتر له پیاوان ده‌دات وه‌ك له ژنان، ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه به دووباره خڕبوونه‌وه له شوێنان و بازنه‌كاندا سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه. كتوپڕ سه‌رهه‌ڵده‌دا و سه‌خته، ژانه‌سه‌ری پێوه‌یه. له‌لایه‌كه‌وه ده‌چێته لایه‌كی دیكه‌ی سه‌ر و زۆرجار به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه چاو و لوتی كه‌سه‌كه ئاو ده‌كات له‌هه‌مان ئه‌و لایه‌ی كه ئازاره‌كه‌ی تێدایه. له‌كاتی هورووژمی ئازاره‌كه‌دا كه‌سه‌كان زۆرجار هه‌ست به بێ‌حاڵی ده‌كه‌ن وه‌ك له‌وانه‌دا ده‌بینرێت كه شه‌قیقه‌یان هه‌یه و ناتوانن له جێیه‌كیش ڕاكشێن. هۆی ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه نه‌زانراوه، به‌ڵام ده‌كرێت هۆیه‌كی جێنیتیكی هه‌بێ.
سه‌رئێشه‌ی سینوس-Sinus
كاتێك سه‌رئێشه‌ی سینوس ده‌بێته هۆی تووشبوون به په‌تا، ئه‌وا به‌ئازار ده‌بێت. عاده‌ته‌ن به تا ده‌ست پێ ده‌كات. كه سه‌رئێشه‌كه تووشی په‌تای كردیت ده‌توانیت به ئه‌نتی-بایۆتیك و ئه‌نتی-هیستامین (ده‌رمانی دژه هه‌سته‌وه‌ری) چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
سه‌رئێشه‌ی گه‌ڕاوه -Rebound
زۆر به‌كارهێنانی ئازاركوژهكان بۆ سه‌رئێشه ده‌كرێت جارێكی دیكه ببنه‌وه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رئێشه. تیۆرییه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت زۆر به‌كارهێنای ده‌رمان ده‌كرێت ببێته هۆی وروژانی دۆخی مێشك و زیاتر تووشبوون به سه‌رئێشه.
لاسه‌رئێشه- شه‌قیقه- Migraine
لاسه‌رئێشه یان شه‌قیقه زیاتر له‌ناو خێزانه‌كاندا هه‌یه و بڵاو ده‌بێته‌وه و به‌م شێوه‌یه دایاگنۆز (دیاریكردن و تهشخیسكردنی نه‌خۆشی) ده‌كرێت؛
• لانی كه‌م هه‌موو جۆره سهرئیشهكانی دیكه‌ی تیا بێت.
• ئێشه‌كه ٤-٧٢ كاتژمێر بخایه‌نێت.
• لانی كه‌م دووان له‌م چوار خاڵه هه‌بێت؛ ئێش و ئازاری یه‌ك لای سه‌ر، ته‌په‌ته‌پی خێرای دڵ، له ئازاری مامناوه‌نده‌وه بۆ سه‌خت، یاخود ئه‌و ئازاره‌ی له چالاكیی ڕۆژانه‌ت ده‌خات.
• لانی كه‌م ئه‌مانه هه‌بێت؛ دڵتێكه‌ڵهاتن و ئازاری گه‌ده، یاخود ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه بوونیان نه‌بوو ئه‌وا ده‌بێت هه‌ستیاریی به‌رامبه‌ر ده‌نگ و ڕووناكی بوونی هه‌بێت.
ژێده‌ر : ته‌ندروست به
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.