ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 22 ى 10 ى 2020 موقه‌ده‌م فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه كه کاتژمێر11ی سەرلەبەیانی لەسەرشەقامی 60مەتری لەیەکتربڕی لەیلا قاسم پێکدادانێکی سووک روویدا، لەنێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت، رووداوه‌كه‌ش هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر رایدهگهێنێت كه رووداوه‌كه بەهۆی هەوڵی دەرچوون بوو لەترافیک لایت، لەگەڵ سووربونی چرا لەلایەن یەکێک لەشوفێرەکان کە لەدواوە بوو، خۆی به ئۆتۆمبێلی پێش خۆی داداوه، شۆفێری هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش خوشكی یه‌كتر بوونه.
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت لەکاتی چوونی پۆلیسی هاتووچۆ بۆلایان، هەردوولا پۆلیسەکەیان تاوانبار کردووە و به پۆلیسه‌كه‌یان گوتووه ئەگەر تۆزەکی دی گڵۆپی سوورت دانه‌گیرساندبا چی ده‌بوو؟ وەکو ئەوەی کەپۆلیسەکە بەدەست هەموو جارێ چراکان بگۆڕێت نەک بەئۆتۆماتیکی.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و رووداوه ده‌گمه‌نه‌ی هاتووچۆ، داوایه‌ك له شۆفێران ده‌كات و رایدهگهێنێت تکایە رێز لەپۆلیسی هاتووچۆ بگرن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.