Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:36

ئینتەرمیلان: ئەشرەف حەکیمی بەرگریکار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

کوردستان TV
100%

یانەی ئینتەرمیلان ڕایگەیاند، ئەشرەف حەكیمی بەرگریكارە مەغریبیەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە

 ئیدارەی ئینتەر ئاشكرای كرد كە بە پێی پرۆتۆكۆڵی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاو بەر لە یاری نێوان ئینتەرمیلان و بروسیا مونشنگلادباخ لە چامپیۆنس لیگ، پشكنینی پزیشكی بۆ سەرجەم یاریزانان و ئەندامانی ئینتەرمیلان كراوەو لە ئەنجامدا دەركەوتووە كە ئەشرەف حەكیمی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە بەبێ‌ ئەوەی هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی لێ دەركەوتبێت، هەر بەم هۆیەش بەرگریكارەكە كەرەنتین دەكرێت

 جێگای باسە حەكیمی تەمەن بیستویەك ساڵ لە مێركاتۆی هاوینەی ڕابردوودا لە یانەی ڕیال مەدریدەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلان كرد

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.