Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:41

یانەی مانچستەریونایتد گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەریونایتد گورزێكی كوشندەی بەركەوت، ئەویش بەهۆی پێكانی ئێریك بایلی بەرگریكارە كۆت دیڤواریەكەی كە چاوەڕوان دەكرێت نزیكەی یەك مانگ لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە

 لەمبارەوە ڕۆژنامەی زە سەنی بریتانی ئاشكرای كرد كە بایلی دووچاری پێكانی ماسولكەكانی هاتووەو بەو هۆیەوە بۆ ماوەی سێ‌ تا چوار هەفتە لە یاریگاكان دادەبڕێ‌، بەمەش ئەم بەرگریكارە بەشداری لە كۆمەڵێ‌ یاری گرنگی مان یونایتد لەبەرامبەر یانەكانی چێڵسی و ئارسناڵ و ئێڤەرتۆن لە پرێمەرلیگ و لایپزیگ و ئیستانبوڵ باشاك شهیر لە چامپیۆنس لیگ ناكات

 هاوكات ئۆلی گونار سۆلسكایەری نۆروێژی و ڕاهێنەری مان یونایتد ڕایگەیاند كە چاوەڕوان دەكرێت بایلی لە دوای یاریە نێودەوڵەتیەكانی مانگی داهاتوو پەیوەندی بە پێكاتەی ئەهریمەنی سوور بكاتەوە 


 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.