Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 03:42

دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق دەکرێت

له‌کۆتایی ئەم مانگەدا
کوردستان TV
100%


 نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەغدا ڕایده‌گه‌ێنێت تا کۆتایی مانگ دوو ژووری سەرەکیی ھاوبەشی نێوان ھەرێم و بەغدا دروست دەکرێن و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانیان دەکرێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  راگه‌یاند دوای رێککەوتنی چەند رۆژی ڕابردووی نێوان ھەرێم و بەغدا لە بواری ئەمنیدا، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دوو ژوری ھاوبەش لە ھەرێم و بەغدا دروست بکرێن و دواتر دەست بە کارەکانی دیکە بکرێت.

وتیشی ئەو رێککەوتنە، قۆناغ بە قۆناغ لە سنووری دیالە و کەرکووک و مووسڵ و مەخموور و گوێڕ و ناوچە کوردستانییەکان بە گشتی، جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.