له ئۆپه‌راسیۆنێكی پۆلیسی فیدرالیدا له كه‌ركووك، پێنج ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه چه‌ك، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.
ئه‌میر نوری، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك، له لێدوانێكیدا ، باسی له‌وه كرد كه پۆلیسی فیدرالی له دۆڵی زغه‌یتون باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش ده‌ستپێكردووه.
ئه‌میر نوری باسی له‌وه كرد كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پێنج تیرۆریست ده‌ستگیركراون و له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنین له ناوچه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه چه‌ك، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆری ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.