به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتی پریسج داده‌خات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌كه ریستۆرانتی پریسج له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی یه‌كێكه له بنه‌ماكانی كاركردن له چێشتخانه و ریستۆرانت و هه‌مو شه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به میوانه‌كان و گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، بۆیه له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ریستۆرانتی پریسج داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی ریستۆرانت، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی كافتریا، ریستۆرانت و هه‌مو ئه‌و شوێنه گه‌شتیارانه ده‌كات هاوڵاتیان، میوانان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی بۆ به‌سه‌ر بردنێكی كاتێكی خۆش روی تێده‌كه‌ن، شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج ورێنمایه‌كانی كاركردن ده‌كاته‌وه و له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
سلێمانی ... ریستۆرانتی پریسج داده‌خرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.