وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاری حكوومه‌تی فیدرال، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوێنێ چوارشه‌ممه شاندێكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان گه‌یشتووه‌ته گوندی سۆراخ سه‌ربه قه‌زای شنگال.
تیمی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ربه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه پێشتر مه‌شقی تایبه‌ت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی بینیوه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له عێراق سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و ئاماده‌كاری پێویستن و بڕیار دراوه رۆژی ٢٤ی ئه‌م مانگه ده‌ست بكرێت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان.
پێشتر به سێ قۆناغ ١٧ گۆڕ له گوندی كۆجۆ كه ١١ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بوون و شه‌ش گۆڕیش تاكه‌كه‌سی بوون، هه‌ڵدڕانه‌وه و له‌م گونده ته‌نیا دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵ ماونه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وانیش له‌م میانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ی بكرێت.
٢٣٦ رووفاتی ناو ئه‌و گۆڕ به‌كۆمه‌ڵانه نێردراوه بۆ پزیشكی دادیی له به‌غدا و تا ئێستا رووفاته‌كان راده‌ستی كه‌سوكاریان نه‌كراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.