له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ر بۆ رێگری له خێرا بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی سامان به‌رزنجی ، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، و به‌شداری نوێنه‌رانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی "WHO" و ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری پزیشكانی پسپۆر بۆ په‌تای كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به پێداچوونه‌وه به‌ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان و رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه كه رێگه‌چاره‌ی زانستی باش به‌رده‌ست كه‌وت".
سامان به‌رزنجی گوتی: "له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی تووشبووان به‌ڕێژه‌یه‌كی خێراتر زیاد بووه و له كۆی شه‌ش هه‌زار و ٤٥۱ تێستی تاقیگه، هه‌زار و ٣٠٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركراوه، ٢٤٦ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه و ١٧ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، تا ئێستاش كۆی ئه‌و پشكنینانه‌ی كراوه ٥٨٩ هه‌زار و ٧٠٣ تێست بووه و له‌و ژماره‌یه ٦٦ هه‌زار ١٣١ حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراوه، له‌نێویاندا ٣٨ هه‌زار ٨٠٧ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ٢٥ هه‌زار و ٨١ تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ركردندان له ماڵه‌وه یان له نه‌خۆشخانه‌كان و دوو هه‌زار و ۲٤۳ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه هیوادارین په‌یامی پزیشكانی پسپۆڕ بگات و خه‌ڵك خۆیان بپارێزن".
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی رێكاره‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنیشدا رایگه‌یاند "تاوه‌كو یه‌كی تشرینی دووه‌م رێكاره‌كان به‌و جۆره ده‌بێت كه بڕیاری لێدراوه، دوای ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری نوێ ده‌درێت و رێكاری نوێ ده‌گیرێته به‌ر، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له قوتابی هه‌تاوه‌كو مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌نده‌كان رۆڵی كارمه‌ندی ته‌ندروستی ببینن و خۆیان بپارێزن و به‌رنامه‌ی خۆپارێزیش بڵاوبكه‌نه‌وه".
سامان به‌رزنجی گوتیشی: "له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری راگه‌یاندن و ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كه‌ین و پلان و به‌رنامه‌مان بۆ داڕشتووه، به‌ڵام له كۆتایدا هاووڵاتی هاوكارێكی باش ده‌بێت به به‌ستنی ماسك و دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ره‌باڵغی، چونكه ره‌نگه كه‌سێك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت و نیشانه‌ی نه‌بێت و تۆ تووش بكات، ده‌بێت هه‌موو كه‌س وه‌ك گه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه سه‌یربكه‌یت، بۆیه خۆپارێزی به ماسكێك ئاسانكاری زۆر بۆ ئێمه ده‌كات له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كان".
هه‌روه‌ها سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند "پێشبینییه‌كان راست ده‌رچوو كه ده‌گوترا له پاییزدا ژماره‌ی تووشبووان زیاد ده‌كات، ئێستا له پاییزداین و ده‌بینین ژماره‌كان له زیادبووندایه، ژماره‌ی تووشبووان له جیهاندا له هه‌ڵكشاندایه و تاكه چاره‌سه‌ریش ته‌نها خۆپارێزی و به‌ستنی ماسكه، ئێستا پێشبینی ده‌كه‌ین له زستانیشدا ژماره‌كه زیاتر هه‌ڵكشێت هیوادارین وانه‌بێت و پێشبینییه‌كه وا ده‌رنه‌چێت".
به‌رزنجی گوتیشی: "هیوادارین هاووڵاتی نه‌گاته ئاستێك به‌زۆر ماسكی پێ دابنرێت، به‌ڵام هه‌ر رێكار و بڕیارێك پێویست بێت كه ببێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون و پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان ده‌یگرینه‌به‌ر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.