بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: پاش ئەوەی لەهەفتەی ڕابردوو دوو کەس بەتۆمەتی تێکدانی ئارامی قەزای چەمچەماڵ، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە دەستگیرکران، لەسەربنەمای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون سەبارەت بەو کەسانەی کە بە تەقەکردنی هەڕەمەکی بوونەتە هۆکاری دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان و دەیانەوێت ئارامی وئاسایشی قەزاکە تێکبدەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ فەرمانی گرتنی بۆدەرکردن.
ڕاشیگهیاند: سێ کەس لەو تۆمەتبارانە بەناوەکانی (پ ،ف ،م) دانیشتووی چەمچەماڵ (ب ،ح ،ع) و (ک ، م ، م) دانیشتووی ناحیەی شۆڕش، خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کردو ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان دەستی بەسەردا گیرا
ههروهها ڕایگهیاندووه: لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بەبڕیاری ژماره (570) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.